ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دواجار پاش 15 مانگ شەڕی ڕژیمی زایۆنی دژی غەزە گەیشتە ئاگربڕ. ئەم شەڕە پاشهاتی جۆراوجۆری لە ڕەهەندگەلی جۆراوجۆردا بۆ ڕژیمی زایۆنی، غەزە، ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان بەدواوەیە. لێرەدا بەکورتی باس لە پاشهاتە گرنگەکانی ئەو شەڕە دەکەین کە لە دەکرێ لە 4 ڕەهەندی ماددی، تەندروستی، ڕاهێنەری و سیاسییەوە لێیان بڕوانین.
1. پاشهاتی ماددی: قوربانیانی مرۆیی و زیانە ئابوورییەکان
ڕژیمی زایۆنی پاش 15 مانگ بوردومانی ئاسمانی و زەوینی و لەناوبردنی نەخۆشصانە و ناوەندە دەرمانی، ئۆردووگا و بیناکانی ناو شار، زیانێکی گەورە و مرۆیی بێوێنەی لە غەزە دا و لەمناوە، زیاتر لە 45 هەزار فەلەستینی لە غەزەدا شەهید بوون کە زۆربەیان خەڵکی سڤیل بوون و زیاتر لە 13 هەزار و 300 کەسیان منداڵ بوون و چکۆلەترینیان تەنیا چەند کاتژمێر لە لەدایکبوونی تێدەپەڕی. بەمجۆرە لەسەدا 2ی خەڵکی غەزە، واتە لە هەر 50 کەس، یەک کەس لە ئەنجامی هێرشی زایۆنییەکان شەهید بوون.
هەروەها لەم شەڕەدا نزیکەی 110 هەزار کەس بریندار بوون کە دەکاتە لەسەدا 5ی حەشیمەتی غەزە و لەمناوە یەک لە چواری برینداران زیانی قورسی لەدەستدانی ئەندامیان تووش بووە و ئەم ئامارە سەلمێنەری ژینۆسایدی بەتەواو مانای خەڵکی غەزە لە لایەن ڕژیمی زایۆنییە کە ناکری تەنیا وەک پاشهاتێکی کورتەمەودا سەیری بکەین و بێگومان کاریگەریی ئەم زیانە مرۆییانە درێژخایەنن.
ئەمە سەرەڕای زیانە ماددییە گشتییەکان بە غەزەیە کە بە گوێرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەر 10 ماڵ، یەکیان بە هۆی بوردومان خاپوور بووە و هاوکات زیانێکی قورس دراوە لە ناوەندە گشتییەکانی وەک قوتابخانە، نەخۆشخانە، مزگەوت، ئیدارە و دووکانەکان کە زۆربەی هەر زۆریان چیتر بۆ کەڵکیان نابێتەوە و تەنیا داروپەردی وێرانەکان بە گوێرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئاکتەوبری ڕابردوو زیاتر لە 42 ملیۆن تۆن بەراورد کراوە.
2. پاشهاتی پەروەردە و ڕاهێنەری
لەناوچوونی ژێرخان و دەرفەتەکانی ڕاهێنەری و پەروەردە لە غەزە پاش 15 مانگ شەڕ، پاشهاتێکی تری نەگریسی ئەو شەڕەیە کە بە گوێرەی راپۆرتە بڵاوکراوەکان 660 هەزار منداڵ لە تەمەنی خوێندنی قوتابخانە زیاتر لە یەکساڵە لە خوێندنی فەرمی بێبەهرەن و هاوکات بە گوێرەی توێژینەوەی زانکۆی کەمبریج و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم شەڕە غەزە لەباری پەروەردەوە 5 ساڵ وەدوا دەخات.
3. پاشهاتی توندروستی و دەرمانی
لەناوچوونی ژێرخانەکانی تەندروستی و دەرمانی غەزە پاشهاتێکی تری ئەم شەڕەیە کە بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ژانڤییەی 2025، لە دەسپێکی ئەم شەڕەوە 654 هێتش بۆ سەر ناوەندە تەندروستییەکانی غەزە تۆمار کراوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانە هەموو نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دەرمان لەناو چوونە و کەمایەسی دەرمان بۆتە یەکێک لە سەرەکێترین هۆکارەکانی مەرگی خەڵکی غەزە. ئەمە سەرەڕای شەهیدبوونی یەک هەزار و 50 کادری دەرمانیی (پزشکان، پەرەستاران، فریاڕەسان و ...)ـیە کە زۆربەیان لە سەر کارەکەیان شەهید کراون.
4. پاشهاتی سیاسی ئەم شەڕە
بێ گومان مانەوەی حەماس لە غەزە و پێشوازیی بەربڵاوی خەڵکی لە هێزەکانی ئەو بزووتنەوەیە لە ڕۆژی پاش جێگرکرانی ئاگربڕ، گرنگترین پاشهاتی سیاسی شەڕی غەزەیە، چونکە سەلماندنی کە بەرخۆدان هێشتا زیندووە. لە لایەکی ترەوە بەرخۆدانی فەلەستین بە ڕاپەڕاندنی ئۆپەارسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا زیانێکی قورسی هەواڵگرانە و سەربازیی لە ڕژیمی زایۆنی دا و لە ماوەی 15 مانگ شەڕیشدا، زیاتر لە 1684 زایۆنی کوژراوە و بە هەزاران کەسیشیان بریندار بوونە و بەرخۆدانی 15 مانگەی حەماس زیانێکی 67 ملیارد دۆلاریی بۆ ڕژیمی زایۆنی بەدواوە بووە.
دیارە گرنگترین هێمای زیندوومانەوەی بەرەخۆدانی غەزە ئەوەیە کە ئەگەرچی ڕژیمی زایۆنی هەر لە سەرەتای شەڕەکە پێداگر بوو لە لەناوبردنی یەکجاریی حەماس وەک ئامانجی ئەو شەڕە، دواجار ناچار بوو لە دانوستانکردن لەگەڵ حەماس و قبووڵکردنی ئاگربڕ. لەو سۆنگەوە ئاگربڕ سەپاندنی ئیرادەی بەرخۆدانی فەلەستین بەسەر ڕژیمی زایۆنی بووە و شکستی ئەو ڕژیمە هەمبەر بە حەماس لێکدراوەتەوە.
لەمبارەوە "ڕان بێن یەشای" شرۆڤەگەری ناسراوەی زایۆنی لە ڕۆژنامەی بەدیعوت ئاحارۆنوتدا نووسی" واقیعێکی گرنگ لە ئیسرائیل پشتگوێی دەخات، پەلداکوتانی حەماس لە ئامانج و ئایدۆلۆژییەکانی فەلەستینە؛ بە واتایەکی تر حەماس. غەزەیە و غەزە، حەماسە. هەر بۆیە ئیسرائیل توانای لەناوبردنی یەکجاریی حەماسی نییە و ناتوانێ ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە لەناو ببات.
Your Comment